پراکتیزە کردنی سیستمی بۆڵۆنیا لە سیمینارێکدا
2018-09-21 (هەینی) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
لە بەرواری ١٣\٩\٢٠١٨ دڵنیایی جۆری کۆلێجی زاسنت و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی بۆ بەڕیز (م.مەزن اسماعیل) ڕێکخست سەبارەت بە چۆنێتی پراکتیزە کردنی سیستمی بۆڵۆنیا، سیمینارەکە تایبەت بوو بە چۆنێتی دابەشکردن کار و چالاکی وانەکان بەسەر کاتی خوێندکاراندا و چۆنێتی بەستەنەوەی بە ناوەڕۆکی بابەتی مامۆستاکەوە، هەروەها هەماهەنگی لە نێوان مامۆستایانی قۆناغێکدا بە مەبەستی باشتر جێبەجێ کردنی سیستمی بۆڵۆنیا بەشێکی تری سیمینارەکە بوو، دواتر مامۆستایانی ئامادە بوو بە پێشنیار و گفتوگۆ سیمینارەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.