دهرچوویەکی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی زه‌ماله‌ی (چیڤنین)ی به‌ریتانی به‌ده‌ستدێنێت
2018-09-21 (هەینی) [ کۆلێجی زمان ]
تافان كمال كریم یه‌كێكه له دەرچووە یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی ئینگلیزی، کۆلێجی زمانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و، توانی زه‌ماله‌ی چیڤنین (Chevening)ی به‌ریتانیا به‌ده‌ست بهێنێت بۆ خوێندنی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا له زانكۆی هه‌ڵ-ی به‌ریتانیا.
زه‌ماله‌ی چیڤنین یه‌كێكه له به‌رنامه گرنگه‌كانی به‌ریتانیا كه له‌سه‌ربنه‌مای لێهاتوویی ساڵانه ژمارەیەكی دیاریكراو خوێندكار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی به‌ریتانیا، وه‌رده‌گرێت. تافان كه‌مال یه‌كێكه له‌و چه‌ند خوێندكاره‌ی كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌رگیراون دوای پێشبڕكێیه‌كی توند.
کۆلێجی زمانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پیرۆزبایی گه‌رم له خاتوو تافان كەمال ده‌كات، هاوكات شانازی ده‌كات به ده‌رچووانی كه توانیویانه توانا‌و لێهاتووی خۆیان بسه‌لمێنن. هیواخوازین خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پۆستی باڵا و دەرفەتی زیاتری سەرکەوتندا ببینینەوە.
شایانی باسە، تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە دەرچووانی بەش و كۆلێجەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەلی خوێندنی باڵایان بەدەستهێناوە لە پڕۆگرام و زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا.