سیمیناری باڵێۆزى ڤاتیکان بەرێز عومەر بەرزنجی بۆ چەمكی دیپلۆماسیەت لە سیاسەتی دەرەوەو جیهان
Search

سیمیناری باڵێۆزى ڤاتیکان بەرێز عومەر بەرزنجی بۆ چەمكی دیپلۆماسیەت لە سیاسەتی دەرەوەو جیهان

2017-02-11 (Saturday) [ College of Law and Politics ]

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە کاتژمێر ٣.٣٠ پ.ن بەروارى 11-2-2017 بەشی دیپلۆماسی و پەیوەندیە گشتیەكانی كۆليجى ياساو ڕامیارى زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێكی بۆ باڵێۆزى ڤاتیکان بەرێز عومەر بەرزنجی رێكخست كە تایبەت بوو بە چەمكی دیپلۆماسیەت لە سیاسەتی دەرەوەو جیهان، بەرزنجیش سەرەرای ئاماژەدان بە ئەزمونی ژیانی خۆى وەکو دیبلۆماتکارێک چەمكەكانی دیپلۆماسی و مامەڵەی دروستی بۆ ئامادەبوان روونكردەوە..
چەمكی دیپلۆماسیەت و سیاسیەت یەكێكە لە چەمكە گرنگەكان و پێویستی بە روونكردنەوەی زۆر هەیە تا لە واتاى راستەقینەكەی تێبگەین، بەشی دیپلۆماسی و پەیوەندیە گشتیەكانی زانكۆی گەشەپێدانییش بە مەبەستی ڕونكردنەوەی ئەم چەمكە سیمینارێكی بۆ عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان رێكخست، سەرەتای سیمینارەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشانیش د.كەنعان حمە غەریب راگری كۆلێژی زانستە رامیاریەكان وتاری بەخێرهاتنی پێشكەش كردو ئاماژەی بە سەركەوتویی و لێهاتووی بەرزنجی دا و هەروەها سوپاسی ئامادەبونی خوێندكارانیشی كرد، پاشان عومەر بەرزنجی باڵێۆزی عێراق لە ڤاتیكان دەستی كرد بە پێشكەشكردنی سیمینارەكەی و بە رونكردنەوەى كەسە دیپلۆماتكاریەكان و پلەو ئاستیان و چۆنیەتی بەدەستهێنانی ئەم پۆستەی بۆ خوێندكاران روونكردەوە، دواتریش ئەزمونی پراكتیكی ژیانی خۆی وەك باڵیۆز لە وڵاتەكانی لوبنان و هۆڵەندەو چەند وڵاتێك باس كردو لەگەل ئەمەشدا ئاماژەی بەسەرجەم چەمكەكانی دیپلۆماتیدا .
هەر لە سیمینارەكەدا بەرزنجی رایگەیاند سێ چەمكی گرنگ لە سیاسەتدا هەیە، ئەویش خوێن و سیاسەت و دیبلۆماسیەت، خوێن ئەوەیە كە تەنها خوێن و شەر دەناسێت وەك داعش، هەروەها دیپلۆماسیش نەرمیەكی تەواوە، بۆیە لەو نێوەنەدا پێویستە سیاسەت هەلبژێردرێت كە مامناوەندە، بەڵام دیپلۆماسیش كارێكی گرنگ و پێویستە تا شەر دروست نەبێت و رێگری لە قەیرانەكان بكەین، بۆیە دیپلۆماسیەت چەمكێكی گرنگە بۆ رێكخستەنەوەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان.
سەبارەت بە پێناسەی دیپلۆماسیش باڵێۆزی عێراق لە ڤاتیكان وتی: دەتوانین ئەم چەمكە بە پارێزەر بشوبهێنین ،چونكە پارێزەر نوێنەری ئەو كەسەیە كە داواكارە ئەكینا خۆی وەك پارێزەر هیچ كێشەی نیە لە دادگاكاندا، كەسی دیپلۆماسیش نوێنەری گەلە، سەبارەت بە پەیوەندیەكانی عێراقیش عومەر بەرزنجی رایگەیاند لە سەردەمی رژێمی پێشودا پەیوەندیەكانی عێراق داخراو بوە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، چونكە عێراق بەردەوام لە شەردا بوەو گرنگی بە چەكی ناوەكی داوە، بەڵام دوای رووخانی رژێم، عێراق دەیەوێت پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا باش بكات .
لە كۆتایشدا خوێندكاران و ئامادەبوان چەند پرسیارێكیان ئاراستەی باڵێۆزی عێراق لە ڤاتیكان كرد و ئەویش لای خۆیەوە وەڵامی پێویستی دانەو.

uhd.edu.iq : University of Human Development