هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکاران و دەرچوانی بەشی زانستە رامیارییەکان
Search

هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکاران و دەرچوانی بەشی زانستە رامیارییەکان


2018-09-13 (پێنجشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

خوێندکاران و دەرچوانی زانستە رامیارییەکان (سیاسییەکان) لەمەودوا هاوتای بەشە گرنگەکانی دیکە ناونیشانی وەزیفی خۆیانیان دەبێت. بە گوێرەی بڕیاری ژمارە (٤٥٢٩) ی رۆژی (١٠/٩/٢٠١٨)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە  یاسای ژمارە ٥ ی بەرکارکردنی یاسای میلاکاتی عێراقی. لە مەودوا دەرچوانی بەشی زانستە رامیارییەکان (سیاسییەکان) نیشانکاری وەزیفی (توصیف الوظیفي) و ناونیشانی وەزیفی (العنوان الوظیفي) تایبەت بە خۆیانیان دەبێت.

ناونیشانی وەزیفی بریتیە لە (یاریدەدەری توێژەری سیاسی) و حەوت پلە لەخۆ دەگرێت کە کۆتا پلەیان بریتیە لە (راوێژکاری سیاسی پێشکەوتوو). دامەزراوان دەتوانن کار بکەن لە:

- ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و لەگەڵ وەزیرو پەرلەمانتارەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاو پارێزگارەکان یان کاندیدە سیاسیەکان.

- فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو بەشەکانی پەیوەندیە گشتیەکان و کولتووری و ئەکادیمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە هاوشێوەکان لە وەزارەتەکان.

- هەموو ئەو شوێنانەی کە سروشتی کارەکەی گونجاوە لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە رامیارییەکان (سیاسیەکان).

- کۆمیسۆنە باڵاکان و دەستە باڵا سەربەخۆییەکان و سەنتەرەکانی توێژینەوەی سیاسی و ستراتیجی.

- بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەو بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و رابەری کردنی مەعنەوی لەوەزارەتی ناوخۆ، هەروەها دەزگاکانی تری سەربازی و ئاسایشی ناوخۆیی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی.

 هەروەها دەتوانن:

- کاری کارگێڕی و راگەیاندن ئەنجام بدەن یان ئەو کارانەی کە پەیوەندارن بە پارتە سیاسیەکان و بانگەشەی سیاسی و توێژینەوەی سیاسی و راپرسیەکان و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن.

- وەکو مامۆستا کاربکەن لە پەیمانگاو قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی وتنەوەی وانەکانی: (مافی مرۆڤ)، (مافی ئافرەت و جێندەر)، (دیموکراسی)، (کۆمەڵگای مەدەنی)، (پەروەردەی مەدەنی)، (کوردۆلۆجی)، (جینۆساید)، یان هەر وانەیەکی تر لەگەڵ پسپۆڕی زانستە رامیارییەکان (سیاسییەکان) گونجاوبێت.

- کار بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان سەبارەت بە کۆمەڵگای مەدەنی و دیموکراسیەت و کێشە ژینگەییەکان و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ.

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خۆشبەختانە بەشی زانستە رامیارییەکانی هەیەو ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشمانیانی  ئەم هەرێمە خوێندنیان تێدا تەواوکردووەو هەڵگری (بڕوانامەی بەکالۆریۆس) ن لە زانستە رامیارییەکان. بۆ ئەمساڵیش خوێندن لەو بەشەدا کراوەیەو خوازیاران دەتوانن راستەوخۆ داواکاری پێشکەش بکەن لە رێگەی ئەم لینکەوە: http://reg.uhd.edu.iq/ یان دەتوانن بچنە سەر سایتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و لەوێوە داواکاریەکەیان پێشکەش بکەن: http://uhd.edu.iq/

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی