چۆن فۆرم پڕ دەکەیتەوە بۆ خوێندن لە کۆلێجی یاسا ورامیاری؟
2018-09-12 (چوارشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
کۆلێجی یاساو رامیاری ئەم سێ بەشە لە خۆ دەگرێت: یاسا، دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە گشتییەکان بە زمانی ئینگلیزی، زانستە رامیارییەکان بە زمانی ئینگلیزی.
لەم لینکەوە دەتوانی راستەو خۆ فۆرم پڕبکەیتەوە بۆ خوێندن لە زانکۆ http://reg.uhd.edu.iq/
ئەگەر پێویستیت بە هاوکارییە بۆ پڕکردنەوەی فۆرم دەتوانیت سەردانی کۆلیج بکەیت و هاوکاری پیویست دەکرێیت لەو بارەوە، بۆ ئەوەی کارەکانت بە باشی بۆ بکرێت پیویستە وینەی رەسەنی ئەم دۆکیومێنتانەت پی بێت: ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامەی عێراقی، کارتی زانیاری، فۆرمی خۆراک، لەگەڵ وینەیەکی کەسیی نوێی خویندکار بە قەبارەی وێنەی پاسپۆرت.
کۆلیجی یاسا و رامیاری کۆمەڵیک مامۆستای بە توانا بابەتەکان دەڵێنەوەو خاوەن ناوبانگێکی زانستی بەرزن، لە بەشی یاسا کۆمەڵیک دادوەری بەناوبانگ و خاوەن ئەزموون وانە دەڵینەوە کە ئەمەش دەگمەنە لە هەموو بەشەکانی یاسا لە هەرێمی کوردستان.
دەتوانی لە رێگەی ئیمێڵەوە هەر پرسیارێکت هەیە بیکەیت clp@uhd.edu.iq
پەیجی کۆلێج لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی فیسبووک https://www.facebook.com/clp.uhd/
بۆ ئاشنا بوون لە بارەی بەشەکانی زانکۆ تەماشای ئەم ڤیدیویانە بکە:
https://www.youtube.com/watch?v=S9rWdEHslak&t=32s
https://www.youtube.com/watch?v=b2eI9ZY7IBE
https://www.youtube.com/watch?v=Ae3T8R4rWno&t=60s