ئاگاداری بۆ هەمو ئەو بەڕێزانەی کە خوازیاری بەدەستهێنانی بڕوانامی سیسکۆ ن
Search

ئاگاداری بۆ هەمو ئەو بەڕێزانەی کە خوازیاری بەدەستهێنانی بڕوانامی سیسکۆ ن


2018-07-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست ]

لەسەر داوای ئێوەی بەڕێز ئەکادیمیاکەمان (#ئەکادیمامی_سیسکۆ_ی_زانکۆی_گەشەپێدانی_مرۆیی) بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی ناونوسین تاکو ١٢/٧/٢٠١٨.
تێبینی:
١- خولەکە لەلایەن مامۆستایانی بە ئەزمونی #ئەکادیمامی_سیسکۆ_ی_زانکۆی_گەشەپێدانی_مرۆیی خاوەن بڕوانامی باڵا و بڕوانامی سیسکۆ دەوترێتەوە.
٢- ئەم ئەکادیمیایە بڕوانامەی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوی سیسکۆ دەدات بە بەشداربوان.
٣- بەشداربون بۆ هەموانە، خوێندکارانی #زانکۆی_گەشەپێدانی_مرۆیی و کەسانی تر لە هەر پسپۆڕیەک بن. لەبەرئەوەی خولەکە ماوەی مانگێکە مەرج نیە پسپۆڕیەکەت تەکنەلۆجیا گەیاندن و کۆمپیوتەربێت بۆئەوەی بتوانیت بەشداربیت و دەربچیت لە خولەکە.
٤- بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی ژمێریاری کۆلێج بکەن بەیانیا کاتژمێر ٩ بۆ ٢:٣٠.


بەهیوای سودگەیاندنی زیاتر بە هەمو خوازیاران

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی