توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌بێته هه‌واڵی زانكۆیه‌ك له ئه‌مه‌ریكا
2018-07-29 (یەکشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
سه‌نته‌ری دیپلۆماسیه‌تی گشتی له زانكۆی ساوزرن كالیفۆرنیای ئه‌مریكا به‌گرینگیه‌وه باس له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كات و له ژێر ناوی دروستكردنی براندی كوردی (Creating a Kurdish Brand) به وێنه‌یه‌كی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستانه‌وه بڵاویده‌كاته‌وه.
سه‌نته‌ری دیپلۆماسیه‌تی گشتی له زانكۆیی ساوزرن كالیفۆرنیا باس له ئارگومێنتی تیۆری توێژینه‌وه‌كه ده‌كات كه پێیوایه ده‌وڵه‌ت و ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌توانن له رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه پراكتیزه‌ی دیپلۆماسیه‌تی گشتی بكه‌ن، له توێژینه‌وه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتوه كورده‌كان له‌لایه‌ن پرۆگرامی دیپلۆماسیه‌تی گشتی ئه‌مریكاوه به ئامانجگیراون و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی كورده‌كان ده‌دات گه‌شه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بده‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌رێزان د. احمد ئۆمه‌ربلی، م. مهدی سوفی کەریم، م. كاردۆ ره‌شید له به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و پهیوهندییهگشتیهكانی زانكۆیی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاماده‌كراوه له ژێر ناونیشانی:
(Public Diplomacy Effort Across Facebook: A Comparative Analysis of the US Consulate in Erbil and the Kurdistan Representation in Washington).
جێگای ئاماژه‌پێكردنه توێژینه‌وه‌كه له مانگی 2ی 2018 له‌لایه‌ن گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی (Sage Open) بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له تۆمسۆن رویته‌رز پۆڵنكراوه و له لایه‌ن خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی (Sage)ه‌وه ده‌رده‌كرێت و هاوكات له‌به‌ر گرنگی تویژینهوكه ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان له مانگی نیسانی 2018 وه‌ریگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوی كردهوهتهوه.
لینكی توێژینه‌وه‌كه: http://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/2158244018758835
لینكی توێژینه‌وه‌كه له وێبسایتی زانكۆی ساوزرن كالیفۆرنیای ئه‌مریكی: https://uscpublicdiplomacy.org/story/creating-kurdish-brand