زانکۆى گه‌شه‌پێدانی مرۆیی 1ی ئەیلولی وەك یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری كرد
Search

زانکۆى گه‌شه‌پێدانی مرۆیی 1ی ئەیلولی وەك یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری كرد


2018-07-12 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

له‌ زانکۆى گه‌شه‌پێدانی مرۆیی (1/ 9/ 2018) یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندن ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیستمی خوێندنی کرێدیتی ئەوروپی (ECTS) ناسراو بە پرۆسەی بۆڵۆنیا پیادە دەکات هاوشێوه‌ی پارساڵ رۆژی (1/9/2018)ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی ‎(2018-2019) دیاریكرد بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆ.

زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك پابه‌ندی ده‌وامی ئاسایی ده‌بێت و ساڵنامه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی كاریگه‌ربووه‌ له‌ ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێندن له‌ سه‌رجه‌م كۆلیج و به‌شه‌كانی زانكۆدا.

شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زانكۆ هاوئاهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ بەستاندارکردنى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، كه‌ ئەنجومەنى وەزارەت له‌ دواین کۆبوونەوەى خۆیدا تایبەت بە پرسى دانانى ساڵنامەى یەکگرتوو بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، جه‌ختی له‌وه‌ كردبوو كه‌ زانكۆكانی هه‌رێم هه‌وڵبده‌ن ساڵنامه‌ی خوێندن و ده‌وامی خوێندكارانیان له‌ (1/ 9) ده‌ستپێبكه‌ن.

خۆشبه‌ختانه‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ ساڵی دووه‌مه‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و بریاره‌ى داوه‌و له‌چوار چێوه‌ی پیاده‌كردنی بۆڵۆنیا پرۆسێس و خوێندن به‌شێوازی سیستمی كرێدیتی ئه‌وروپی ناسراو به‌ (ECTS) سمیسته‌ره‌كانی خوێندنی وا رێكخستووه‌ كه‌ هاوشێوەی زۆربەی زانکۆکانی جیهان له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی