جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز..
2018-06-14 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە، جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکەمان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە عیبادەت و تاعەتی هەمووانی لەم مانگە پیرۆزەدا قبوڵ کردبێت.. هەروەها هیوادارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە سەرەتای خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی گەلەکەمان و کۆتایی نەهامەتی و ناخۆشیەکان بێت.. جارێکی تر جەژنتان پیرۆزو هەمیشە دڵشادو ئاسوودە بن..
پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رشید
سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی