پڕۆژەیەكی دەرچوونی خوێندكاران!
Search

پڕۆژەیەكی دەرچوونی خوێندكاران!


2018-06-12 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشی عەرەبی كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، وەك لایەنی پڕاكتیكی توێژینەوەی دەرچوونیان هەستان بە وەرگێڕان و بە كوردی ژێرنوسكردنی بیست و هەشت ئەڵقە لە پڕۆگرامی بەناوبانگی ئەنتی ئیلحاد (دژەبێباوەڕی)ی بەڕێز د. احمد خیری العمری. شایانی باسە، پڕۆژەكە بە سەرپەرشتی بەڕێز د. فاتح سەنگاوی (مامۆستای هەمان بەش) بەئەنجام گەیەندراوە و وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بكرێت بە كتێب و بخرێتە بەردەم خوێنەرانی بەڕێز.

هاوكات لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ەوە شەوانە یەك ئەڵقە لەم پڕۆگرامە بە ژێرنوسی كوردیەوە لە سایتی كۆلێجی زمان بڵاو دەكرێتەوە و سەردانیكارانی بەڕێز دەتوانن لێی سودمەند بن.