بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت :پراکتیکردنی وانە تیۆریەکان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت :پراکتیکردنی وانە تیۆریەکان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی


2018-05-09 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

رۆژی چوارشەممە، 9-5-2018 لە چوارچێوەی بەپراکتیک کردنی وانە تیۆریەکان ، خوێندکارانی قۆناغی 3 ی کارگێری کاری بەیانیان و بەسەرپەرشتی (م. فاروق حسین محمد) سەردانی (شاری پزیشکی فاروق)یان لە شاری سلێمانی کرد و بە پراکتیکی چۆنیەتی بردن بەریوەی دام و دەزگا پزیشکی وتەندروستییەکانیان بۆ روونکرایەوە. لەم شارەدا خوێندکاران ئاشناکران بە پەیکەری رێکخستن و ئەرکی بەشەسەرەکیەکان چۆنیەتی بەرێکردنی مامەڵەی نەخۆشەکان و هەوڵەکان بۆ مسۆگەرکردنی مەرجەکانی کوالیتی ناسراو بە(JCI) کە کورتکراوەی (Joint Commission International ( . شایانی باسە لە وانەی (ادارە المنشآت المتخێێە) دا بە تیۆری بردنبەریوەی چەندجۆرێک لە دامودەزگا دەخوێنن لەوانەش (گەشتیاری ، پزیشکی وتەندروستی، راگەیاندن ....هتد). شاری پزیشکی فاروق کە پێشوازی لە خوێندکارەکان کرد پرۆفیشنەڵە و بە کرداری هەنگاوە کارگێریەکان جێبەجێ دەکەن و بە سیستماتیک کراون. لەکۆتایدا خوێندکاران بە چەندین پرسار و تێبینی ئیڤێنتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی