چوارەمین ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
Search

چوارەمین ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا


2018-04-29 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵانە هەڵدەسێت بە سازدانی ڤیستیڤاڵێک بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ، کە تیایدا توانا و بەهرەی خوێندکاران نمایش دەکریت و هاندەر و دەرفەتێکی باشە بۆ خوێندکاران بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەی زانستی.

خۆش بەختانە ئەم ساڵیش لە نیو کەرنەڤاڵی بەهارەی زانکۆ لە بەرواری ٢٩\٤\٢٠١٨ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانی چوارەمین ڤیستیڤالی زانستی خۆی ئەنجام بدات لە ژیر دروشمی " تەکنەلۆجیا دەکەینە سەرچاوەی ڕاستەقینە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی ".

شایانی باسە بەڕێز(پرۆفیسۆر د.مەریوان ‌احمد ڕەشید) سەرۆکی زانکۆ ڤێستیڤاڵەکەی کردەوە کە تیایدا زیاتر لە ٦٥ پڕۆژەی زانستی نمایش کران لە بوارەکانی هاردوێر ، سۆفت وێر ، مۆبایل ئەپڵیکەیشن ، ڕۆبۆت ، هتد. ئەم زانکۆ و پەیمانگایانە بە پرۆژە بەشدار بوون لە ڤیستیڤاڵەکە:

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی جیهان

زانکۆی کۆمار

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ

پەیمانگای تەکنیکی کوردستان

پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی