شاندێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانکۆی ئیشك دەکات
Search

شاندێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانکۆی ئیشك دەکات


2018-02-22 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢/٢/٢٠١٨ شاندێکی بەشی کارگێڕی کار ی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان (م. یوسف عبید سەرۆکی بەش، م. ئەرین محمود سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلێج، م. صلاح حسن مامۆستا لە بەشی کارگێڕی) سەردانی (زانکۆی ئیشك/ سلێمانی)یان کرد. لەوێ، لە لایەن بەڕێزان (د. دۆغان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و م. تایلان بودور سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار و د. ئەحمەد دەمیر سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری، و م. محمد ئەنوەر ڕاگری خوێندکاران) پێشوازیان لێکرا. لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بریاردرا  بە ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش کە هەنگاوی یەکەمی ئەم کار و پرۆژانە ئەنجامدانی سیمپۆزیەمێکی زانستی دەبیت بە هاوبەشی هەردوو زانکۆ. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان زانکۆکان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا.  ئەوەی شایانی باسە ئەم سەردانە لە وەڵامی سەردانێکی پێشووتری بەشی کارگێری کاری زانکۆی ئیشك دێت بۆ کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی .  

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی