سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی بەخشییە بەشدارانی خولی یاسایی
2017-12-14 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بە ئامادەبونی بەڕێز پرؤفیسۆر د. مریوان احمد رشيد سەرۆکی زانکۆو د.کنعان حمەغریب عبداللە راگری کۆلێجی یاسا و رامیاری، ئەمڕۆ پێنچ شەممە بەرواری ١٤/١٢/٢٠١٧ لە لایەن رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە کۆمەڵیک خوێندکاری کۆلێجی یاسا و رامیاری کە بەشداربون لە خولی هاوینەی رێکخراوی ناوبراودا.
شایانی باسە ئەم خولە هاوینەیە بەشێکە لە پرۆژەی هابەشی نێوان رێکخراوەکە و کلینیکی یاسایی کۆلێجی یاساو رامیاری