پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند(شاکار تەها )لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.
Search

پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند(شاکار تەها )لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.


2017-12-11 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژانی دووشەممەوسێ شەممە،۱۱ـ۱۲/۱۲/ ۲۰۱۷ ،لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشانگایە کی شێوەکاری کردەوە بۆ هونەرمەند (شاکار تەها ئەحمەد).

پێشانگاکە کە لە کافتریای زانکۆ کرابوویەوە،بووە جێگای سەرنج و دە ستخۆشی  زۆر لە مامۆستایان خوێندکاران،تابلۆکانی هونەرمەند وێڕای گوزارشت کردنی لە چە ندین بابەتی جیواز،چەند تابلۆ یەکی تایبەت بوو بە بابەتی دزێوی وخراپی دیاردەی جگەرەکێشان.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم پێشانگایە هاوکاتبوو لەگەڵ کەمپینی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لەشوێنەگشتییەکان.

هونەرمەند شاکار تەها ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹۳سلێمانییە،دەرچوی کۆلێجی هونەر لە زانکۆی سلێمانی ساڵی۲۰۱٤-۲۰۱٥ ٫ئێستاش کارمەندە لە کۆلیجی کارگێری و ئابووری زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی