خولی (ژمێریاری و وردبینی)بۆ ئەفسەران و پلەدارانی بەشی ژمێریاری و وردبینی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەكانی وەزارەتی ناوخۆ
Search

خولی (ژمێریاری و وردبینی)بۆ ئەفسەران و پلەدارانی بەشی ژمێریاری و وردبینی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەكانی وەزارەتی ناوخۆ


2017-12-12 (سێشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو ڕاهێنانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌ به‌رواری ١٢/١٢/٢٠١٧، له‌ کۆتا رۆژی خولی (ژمێریاری و وردبینی) بروانامه‌ی به‌شداریکردن دابه‌شکرا به‌سه‌ر به‌شداربووانی خوله‌که‌دا.

لە دەستپێكی مەراسیمی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی ناوبراودا، كە لە لایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان (DCRT)ی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە كرابوەوە بۆ ئەفسەران و پلەدارانی بەشی ژمێریاری و وردبینی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، پڕۆفیسۆر دكتۆرمەریوان ئەحمەد رەشید (سەرۆكی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) دەستخۆشی لە بەشداربوان و راهێنەران و بەڕێوبەرانی خولەكە كرد. بەڕێزیان رۆلی بەرچاوی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی بەرز نرخاند و، ئامادەیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی راگەیاند بۆ خزمەتكردن بەو توێژە ماندونەناسە لە پای خەبات و كاری بەردەوامیان بۆ راگرتنی سەقامگیری كوردستان و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان.

 

هەر لە مەراسیمەكەدا، بەڕێز عمید ئاری معروف  (بەڕێوبەری بەشی ئاراستەکردن و رابەری کردنی مەعنەوی سلێمانی ) سوپاسی تایبەتی پێشكەشی بەڕێز سەرۆكی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و كارگێڕان و راهێنەرانی خولەكە كرد و ئەم هەوڵانەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەرز نرخاند كە لە ماوەی رابردوودا چەندین خولی بەهێزكردنی تواناكانیان بەشێوەیەكی ئەكادیمی و بە خۆبەخش كردۆتەوە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی