مێزگردێکی هاوبەش لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد
Search

مێزگردێکی هاوبەش لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد


2017-12-10 (یەکشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

هەردوو (سەنتەرى گەشەپيدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی) و (سەنتەرى ليكۆلَينەوەى ئايندەيی) مێزگرديكی هاوبەشيان لەبارەى پەيوەندييەكانى نيوان حكومەتى هەرێمى كوردستان و حكومەتى عێراقی فيدرال ساز كرد.

رۆژى (9/12/2017 - شەممە) لە(سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی)  گفتووگۆيەكى كراوە لەنێوان هەردوو (سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی) و (سەنتەرى لێكۆلَينەوەى ئايندەيی) سازكرا، كە تيايدا بەئامادەبوونى توێژەرانى هەردوو سەنتەرەكە تيشك خرايە سەر هۆكارى كێشەكانى نێوان هەردوولا و خوێندنەوەى دۆخى ئێستاى هەرێمى كوردستان و عێراق وە گۆرانكارييە نێودەولَەتى وئيقليمييەكان وەك رێگايەك بۆ باشتر تێگەشتن لەپەيوەندييەكانى نێوان هەرێم و بەغداد.

گرنگترين ئەو تەوەرانەى كە گفتووگۆيان لە بارەوە كرا بريتى بوون لە :

دۆخى ناوخۆيی هەريم و پيويستى هاودەنگى نيشتمانى .

كاريگەرى هەلَبژاردنەكانى داهاتووى عيراق لەسەر پەيوەندييەكان .

كاريگەرى و رۆلَى ولاتانى ئيقليمى لە كيشەكان و چارەسەردا .

پيويستى يەكلاكردنەوەى ستراتيژى نيشتمانى و نەتەوەيى لە نيوان سەربەخۆيی و سيستەميكى فيدرالَى كە مافەكان تييدا پاريزراو بيت .

هەردوو سەنتەر هاورابوون لەسەر ئەوەی کە ئەنجامەکانی گفتوگۆکان وەک راپۆرتێک پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکرێت و هێڵە گشتییەکانیش لە داهاتوودا بلاوبکرێنەوە.

جێی باسە لە داهاتوودا ئەم مێزگردانە وەک زنجیرەیەک چالاکی هاوبەش بە ئامادەبوون و هاوبەشی کەسانی پسپۆر و ئەزمووندار بەردەوام دەبێت.

 

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی