بەستنی شەشەمین كۆنفرانسی زانستی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
2017-12-07 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بەچاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستان زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی شەشەمین كۆنفرانسی زانستی خۆی دەبەستێت لەڕۆژانی ٢٥-٢٦ ی نیسانی ٢٠١٨.
شەشەمين كۆنفرانسى زانكو برەودانه به پێشخستنی توێژینەوەی زانستى وكۆبوونەوەى توێژەران وئەكادیمیانی زانكۆكانه به مەبەستى راگۆڕینەوە و دۆزينەوەى ڕێگا چارەی گونجاو بۆ قەيرانەكان و وبەستنەوەی زانكۆكان و ئاوێتەكردنیان بەكۆمەڵگە .