فەرموون دەمتان شیرین بکەن ... بە مەراسیمێکی شایستە پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی کرا
Search

فەرموون دەمتان شیرین بکەن ... بە مەراسیمێکی شایستە پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی کرا


2017-11-26 (یەکشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ئەمرۆ یەکشەممە 26ی نۆڤەمبەری 2017 لە کەمپی سەرەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشوازی و بەخێرهێنانی گەرمی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی کرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2017-2018 ژمارەیەک خوێندکار بە هیواوە بوونەتە خوێندکارانی زانکۆی پلەیەکی هەرێمی کوردستان کە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەو بۆنەیەشەیەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی ئەمساڵی خوێندن دا کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی مەراسیمێکی بەڕێوەبرد.

سەرەتا بە شێوازێکی شایستە و بە دەم دڵخۆشی و پێکەنین و بەخشینەوەی شیرینییەوە ستافی ئەکادیمی بەشی ئینگلیزی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەخێرهاتنی گەرمی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرد و هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکانی زانکۆی پێ ئاشنا کردن.

دواتر دکتۆر سابیر حەسەن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەیەکی پێشکەش بە خوێندکاران کرد و جگە لە بەخێرهاتن ئامانجی گەورە و هەوڵدانی گەورەی بە یەکەوە بەستەوە.

سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتیشی: ئێوە کە بوونەتە خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، دڵخۆش بن بەوەی زانکۆکەتان تەنها دەرگای خوێندتان بۆ ناکاتەوە بەڵکو لێرەوە دەتوانن نمونەیەکی کارا و کاریگەری تاکی کوردی دڵسۆز و بەهێز و هیوادار بن و هەر لێرەشەوە دەتوانن بە شێوازی جیاوازی چالاکی کلتوری و فەرهەنگی خزمەتی کۆمەڵگەی کوردی بکەن.

دواتریش م. بڕوا عوسمان "وەک یەکێک لە دەرچووانی بەکالۆریۆسی بەشی ئینگلیزی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە پاش بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە زانکۆی گەشەپێدان و وانە دەڵێتەوە" ئەزموونی خۆی و چەند ڕێنماییەکی پێویستی پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی کرد

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆیەکی قازانج نەویستی ناحوکمییە کە بۆ ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی یەکلەدوایەک زانکۆی پلەیەکی هەرێمی کوردستان بووە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی