مەراسیمێکی شایستە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕەنگڕێژ دەکات
Search

مەراسیمێکی شایستە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕەنگڕێژ دەکات


2016-10-31 (دووشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ئەمڕۆ ۳۱/۱۰/۲۰۱٦ لە کەمپی قڕگەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، کۆلێجی زمانی زنکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ژمارەیەک چالاکی ناوازەی بەڕێوەبرد. لە درێژەی چالاکییەکاندا، کۆلێجی زمان ئاهەنگێکی شایستەی ساز کرد کە، تیایدا ژمارەیەک کورتە فیلمی بەرهەمی خوێندکارانی زانکۆ نمایشکران، هەروەک ژمارەیەک خوێندکار بەخوێندنەوەی شیعر مەراسیمەکەیان رازاوەتر کرد.

لە بەشێکیتری ئاهەنگەکەدا چەند سڵایدێکی ناوازە لەسەر ژیانی زانکۆ و ڕۆحی هاوڕێیەتی مامۆستایانو خوێندکاران نمایشکران.

هاوکات شانۆیەک لەسەر ژیانی ناو زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکرا کە وەک (گوڵستانی فێرخوازان) ناسێنرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی