کەمپینێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی منداڵانی ئاوارە دڵخۆش دەکات
Search

کەمپینێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی منداڵانی ئاوارە دڵخۆش دەکات


2017-04-06 (Thursday) [ College of Language ]

کەمپینی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بەرواری (٦/٤/٢٠١٧) سەردانی کەمپی گورگەیی لە چەمچەماڵ کرد بە نوێنەرایەتی م. دارا کریم محمود، ڕێکخەری کەمپینەکە، تاوەکو ئەو یاریانەی بۆ منداڵان کۆکرابوونەوە ببەخشرێن بەو منداڵە ئاوارانە کە هیوای دواڕۆژ و بڕبڕەی پشتی داهاتوومانن. منداڵەکان زۆر دڵخۆش بوون، چونکە ئەوە یەکەم جار بوو لایەنێک یاری منداڵانەیان پێشکەش بکات.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development