زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕۆژانی ساڵوەگەڕی ئازادی کۆبانێ بەرز ڕادەگرێت 
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕۆژانی ساڵوەگەڕی ئازادی کۆبانێ بەرز ڕادەگرێت 


2017-02-08 (Wednesday) [ College of Administration and Economics ]

کۆلێجی کارگێری و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، ڕۆژی چوار شەممە بەردواری ٢٠١٧/٢/٨ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی کارگێڕێ و ئابوری (د.موحسین ئیبراهیم) و ڕاگری کۆلێجی زمان (د.ڕەئوف کەریم) و مامۆستایان و خوێندکاران ، لە هۆڵێ پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی بە هونەری نواندن و  شیعر و گۆرانی و مۆسیقا ڕۆژانی بەرخۆدان و ئازادکردنی (کۆبانێ) و ڕۆژئاوای کوردستانیان بەرز ڕاگرت ، 

لە ئاهەنگ و چالاکێکەدا کە کاتژمێر ١٠:٣٠ سەر لە بەیانی دەستی پێ کردوو کوردانی ڕۆژئاوایی کە خوێندکارن لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، ئەنجامیان دا ..

سەرەتا وتاری خوێندکارانی ڕۆژئاوا خوێندرایەوە کە بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادەبووانیان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەربڕی کە ئەوانی لە خۆگرتووە و پشتیوانیانیە ، پاشان لە نمایشێکی ئاوێتە بە نواندن و شیعر و گۆرانی و مۆسیقا داستانی قارەمانێتی کوردانی کۆبانێ و ڕۆژئاوایان هێنایەوە یادی ئامادەبووان.

ئەوەی شایەنی باسە ڕۆژانی ئازاد کردنی کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان لە ١١/٤ هەر ساڵێکەوە دەستپێدەکات و تا ٢/١٧ بەردەوام دەبێت .

uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development