کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یادی لەدایکبوونی پیغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) بەرزرادەگرێت.
Search

کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یادی لەدایکبوونی پیغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) بەرزرادەگرێت.

2016-12-13 (Tuesday) [ College of Language ]

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پیغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی مانگی پیرۆزی مەولود بەرز رادەگرێت و چەندین چالاکی ناوازە پێشکەشی خوێندکاران دەکات.

رۆژی 13/12/2016 کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهانەگێکی شایستەی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پیغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) ساز کرد.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتریش بڕگە و بەرنامەکانی ئاهەنگەکە پێشکەش کرا.

لە ئاهەنگەکەدا جگلە خوێندنەوەی چەندین شیعر و موناجات ، ژمارەیەک لە فەرمودەکانی پیغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) بە شێوەی شانۆ پێشکەشکران.

هەروەک لە ئاهەنگەکەدا گروپێکی کلتوری کوردەواری، بە دەف ئاهانگەکەیان رازوەتر کرد و چەند سرودێکی ئایینیش پێشکەشکران.

لە مەراسیمەکەدا بە خواردن و میوە و شیرینی پێشوازی لە میوانەکانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام کرا.

uhd.edu.iq : University of Human Development