کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری وەک ڕابردوو لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا پێشەنگە
Search

کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری وەک ڕابردوو لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا پێشەنگە

2017-01-01 (Sunday) [ College of Administration and Economics ]

لە ڕۆژانی 2017/4/9,8 دا ، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، بە دروشمی لە ( لە پێناو گەشەپێدانی بەردەوام ) ، چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی خۆی ساز کرد. لەم کۆنفرانسەدا وێڕای ئەوەی سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکەم وتار و تەوەرەکانی دەستپێک و پانێڵێک  پێشکەشکرا ، دواتر کۆلێجەکان لە شوێنی دیاری کراوی خۆیان توێژینەوە زانستییەکانی کە پەسەند کرابوون پێشکەشیان کرد .

کۆلێجی کارگێری و ئابوری وەک هەمیشە پشکی زۆرترین لێکۆڵینەوەی هەبوو ، ئەمساڵیش لە ژمارەیەکی زۆری لێکۆڵینەوە کە لە ناوەوە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرابوون ، (٥١) توێژینەوە پەسەند کرابوون کە توێژەرەکانیان لە وڵاتانی (جەزائیر ، قەتەر ، ئوردون و زانکۆکانی عێراق و کوردستان ) بوون .

ئەوەی شایەنی باسە تەوەرەکانی کە کۆلێجی کارگێری و ئابوری کردبووەیە زەمینەی لێکۆڵینەوەی زانستی خۆی ، بریتی بوون لە :

١- ئابوری

٢- دارایی و بانک

٣- کارگێری

٤- ژمێریاری

کە بێگومان ئەم بابەتانە بنەمای گەشەی ئابوری وڵات و دەرئەنجام مرۆڤ و کۆمەڵگەن بە گشتی .

uhd.edu.iq : University of Human Development