گەشتی زانستی خوێندكارانی بەشی دارایی و بانك بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی
Search

گەشتی زانستی خوێندكارانی بەشی دارایی و بانك بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی


2017-01-01 (Sunday) [ College of Administration and Economics ]

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 3/4/2017 خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی دارایی و بانكی بەیانیان لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی گەشتێكی زانستییان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

لەو گەشتەدا كە بە سەرپەرشتی بەڕێز م. ئیبراهیم مەهدی عارف ئەنجامدرا، خوێندكاران لە لایەن بەڕێز (دانا محمد سعید) بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەوە پێشوازی كران و هەر لە لایەن بەڕێزیشیانەوە سیمینارێكی یەك كاتژمێری لەسەر فڕۆكەخانەو شێوازی كاركردنی خرایە ڕوو، هەروەها وەڵام و رونكردنەوەی پێویست لەسەر پرسیاری خوێندكاران دەربارەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و دارایی و گومرگ و رسوماتی فڕۆكەخانەوە پێشكەش كرا.

لە بەشێكی تری گەشتەكەدا خوێندكاران بە یاوەری خاتوو بەسۆز سەردانی بەشە جیاوازەكانی فڕۆكەخانەیان كردو رێنمایی و زانیاری لەسەر هەریەك لە بەشەكان پێشكەش بە خوێندكاران كرا.

شایانی باسە ساڵانە كۆلێجەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەندین گەشتی زانستی بۆ خوێندكاران رێك دەخەن تا زیاتر بە بازاڕی كارو شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەكان ئاشنایان بكەن.

uhd.edu.iq : University of Human Development