کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری : دۆخی دارایی هەرێم و کاریگەری لە سیمپۆزیۆمێکی ئینتەرناشناڵدا خستە بەر باس و توێژینەوە
2016-11-30 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
بە چاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و هەردوو یاریدەدەرو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێز ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پ.ی.د.محسن ابراهیم و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێج کاڕگێری و ئابوری و لە چوارچێوەی کاراکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگەدا بە مەبەستی خستنە ڕووی دیدی زانستی و ئەکادیمییانە بۆ کێشە دارایی و هەنووکەییەکان … سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠١٦/١١/٣٠ لە هۆڵی پ.د عەلی قەرداغی لە کەمپی دووی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیۆمێکی ئینتەرناشناڵی لە ژێر ناونیشانی (دۆخی دارایی هەرێم کاریگەری ئاوارەکان ) بە هاوبەشی لەگەڵ ( بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی ) و ڕیکخراوی (UNHCR) سازکرا.
لەو سیمپۆزیۆمەدا دۆخی ژیانی خێزان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە نگەشەکراو ئاماژە بە قەبارەو ئاستی کاریگەری ئاوارەو پەناهەندەکان کرا لەسەر کۆمەڵگەی خانەخوێ .
لەبەشەی یەکەمی سیمپۆزیۆمەکەدا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان لە لایەن ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەڕێز پ.ی.د.محسن ابراهیم سێ بابەت پێشکەش کرا :
١- داهاتی تاک و خێزان و لێوارەکانی هەژاری لە سایەی قەیرانی دارایی هەرێم لە لایەن ( د.سعد عبدالقهار الشیخ ) لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی .
٢- بیبیلۆ گرافیای ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ( محمود عسمان معروف ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمان
٣ - کاریگەری ئاوارەکانی لەسەر خێزانە خانە خوێکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ( شادمان محمود ) لە ڕێکخراوی UNHCR
لە بەشی دووەمدا مامۆستایانی پسپۆڕو خوێندکاران و ئامادەبووان سیمپۆزیۆمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد بە بۆ چوونەکانیان
ئەوەی شایەنی باسە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەردەوام لە هەستکردن بە ئەرکی زانستی و نیشتیمان پەروەری خۆیەوە بەشداری هەیە بە پێشکەش کردنی دیدو چارەسەری زانستییانە بۆ دۆخی ئابوری و دارایی هەرێم و ساڵی پاریش لە پانێڵیکدا دۆخی دارایی هەرێم و چارەسەری خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە .