ۆرك شۆپێك لە ژێر ناونیشانی ( میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا) پێشکەشکرا
Search

ۆرك شۆپێك لە ژێر ناونیشانی ( میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا) پێشکەشکرا


2013-03-05 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١١/١٠/٢٠١٦ کاژێر ٢ ی پاشنیوەرۆ بە سەرپەرشتی یەکەی دڵنیایی جۆریی کۆلێجی کارگێری و ئابووری بەڕێز مامۆستا ئەمجەد محەمەد سەرۆکی بەشی کارگیڕی کار و ئەندامی لیژنەی بۆلۆنیای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەستا بە ئەنجامدانی ۆرك شۆپێك بۆ مامۆستایانی کۆلێج لە ژێر ناونیشانی(میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا). پوختەی ۆرك شۆپەکە بریتی بوو لە ئاماژەدان بە گرنگی و رۆڵی سیستمی بۆلۆنیا و چۆنیەتیی خۆئامادەکردن بۆ تێگەیشتن و جێبەجێکردنی سیستمەکە لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری. لەم بارەیەوە باسی چەند خالێکی گرنگ کرا لەوانە:

 

* وازهێنان لە شێواز و رێگەی تەقلیدی لە وانە ووتنەوەدا و پشتبەستن بە شێوازی گفتوگۆ بۆ گەیاندنی زانیاری.

* بەکارهێنانی زیاتری تەکنەلۆجیا و هۆکارە ێیشکەوتووەکان بۆ فێربوون.

* پشتبەستن بە شێوازی نوێ بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندکاران.

* بە سەنتەرکردنی خوێندکاران و هاندانیان بۆ پشت بەخۆبەستن.

 

دواتر رێنمایی و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی سیستمەکە بووە تەوەری گفتوگۆ لە نیوان مامۆستایاندا و پاش بیرو ڕا گٶڕینەوە و سەرنج و پێشنیار لە لایەن مامۆستاکانەوە ۆرك شۆپەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

 

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی