پێوانی خۆشگوزەرانی لە كۆمەڵگە عەرەبیەكاندا بە بەكارهێنانی (Factor Analysis)
Search

پێوانی خۆشگوزەرانی لە كۆمەڵگە عەرەبیەكاندا بە بەكارهێنانی (Factor Analysis)


2013-03-05 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

دڵنیایی جۆری بەشی كارگێڕی كاری ئێواران، سیمنارێك سازكرد بۆ بەڕێز (م. محمد حسن محمود)  لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2/3/2016، كە تایبەت بوو بە پێوانی خۆشگوزەرانی لەنێوان كۆمەڵگە عەرەبیەكاندا.

پێشكەشكار لە سیمنارەكەدا تیشكی خستە سەر هزری گەشەپێدان و پێشكەوتن و قۆناغەكانی گەشەسەندنی لە پاش جەنگی جیهانی دووەم، ویست و ئیرادەی دەوڵاتانی پێشكەوتوو بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانیان و گەیاندنیان بە پلەكانی خۆشگوزەرانی... ئەمە لە كاتێكدایە كە ووڵاتانی عەرەبی لە ژینگەیەكی دوور لە یەك دەژین لە ڕووی خۆشگوزەرانیەوە و هەندێك لە دەسەڵاتداران دانیشتوانیان ڕووبەرووی بەیەكدادانی رامیاری و سەربازی ومەزهەبی كرۆتەوە.

لە بەشێكی تری سیمنارەكەدا پێوانی خۆشگوزەرانی كرا لەنێوان ووڵاتانی عەرەبیدا لەڕێگای (Factor Analysis) كە تێیدا ئەو ریزبەنی كۆمەڵگەكان كران بۆ خۆشگوزرانی و بەدیاركەوت كە دانیشتوانی قطر لەپلەی یەكەمی خۆگوزەرانیدان و ووڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە ریزبەنی یەكەمەكاندان... لە بەرامبەردا دانیشتوانی سوریا لە خراپترین گوزەراندان، و ووڵاتانی پر كێشەی سیاسی هاوڵاتیانیان خستۆتە خراپترین دۆخەوە. 

 

 

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی