سه‌ردانى‌ به‌شى كارگێڕى كاری ئێواران بۆ گروپى كۆمپانیاکانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌ى زانستى
Search

سه‌ردانى‌ به‌شى كارگێڕى كاری ئێواران بۆ گروپى كۆمپانیاکانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌ى زانستى


2013-03-05 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییئێواره‌ى ڕۆژى 01/02/2016 كاتژمێر 3:00 ى پاش نیوه‌ڕۆ به‌مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌ى زانستى و شاره‌زا بوون  ئه‌زموونى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ بوارى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان (ادارة‌ الموارد البشریة‌) و به‌ڕێوه‌بردنى بازاڕسازى (اداره‌ التسویق) ،به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان(  فریدون محمد محمود ، مامۆستاى وانه‌ى إداره‌ الموارد البشریه‌)و (نیشتمان عثمان محى الدین، مامۆستاى وانه‌ى إدارة‌ التسویق ) قوتابیانى قۆناغى دووه‌مى به‌شى كارگێڕى كار- ئێواران سه‌ردانى گروپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد, پاش پێشوازییه‌كى شایسته‌ و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى له‌ لایه‌ن ستافى كۆمپانیاى ناوبراو ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه‌ باس و خواسیان لێكرا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (كاك نزار ) به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى (HR):

1-  ناسینێكى گشتی ده‌رباره‌ى كۆمپانیاى گروپى هه‌ڵه‌بجه‌.

2- به‌شێوازێكى جوان و كردارى و بابه‌تیانه‌هه‌موو قۆناغه‌كانى دامه‌زراندنى له‌ كۆمپانیاى گروپى هه‌ڵه‌بجه‌  ڕونكرده‌وه‌ .

3-  باس و خواس له‌ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كۆمپانیاى گروپى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ (1000) فه‌رمانبه‌ر, كه‌ هه‌موویان به‌ شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و له‌سه‌ر بناغه‌ى لێهاتووی و بڕوانامه‌ دامه‌زراون.

4- تیشك خستنه‌ سه‌ر سیسته‌مى پێدانى موچه‌ له‌ كۆمپانیاى گروپى هه‌ڵه‌بجه‌.

5- تایبه‌تمه‌ندى و باشیه‌كانى كۆمپانیاى گروپى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى خۆى سه‌ره‌ڕاى موچه‌و به‌خشیش و ده‌ست خۆشى.

له‌ كۆتاییدا ده‌رگاى پرسیار كرایه‌وه‌و قوتابییان كۆمه‌ڵیك پرسیارى بابه‌تییانه‌یان ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان (HRM) كرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزیان به‌ شێوازێكى بابه‌تیانه‌ وه‌ڵامى هه‌موو پرسیاره‌كانى دایه‌وه‌ .

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی