وەفدی دڵنیای جۆری وەزارەت سەردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات
2016-05-18 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ١٨-٥-٢٠١٦ وەفدی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانکۆی گەشەپێدانیان کرد.
وەفدەکە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان د.شیروان غفور بەڕێوەبەری دلنیای جۆری وەزارەت و د.سەمیرە تۆفیق جێگری بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و م.میدیا وشیار بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری کارگێری ، لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆ و بەڕێزان د.هیوا ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو پرۆفیسۆر د.ئەنوەر محمد ڕاگری کۆلێجی یاساو ڕامیاری و د.ئاسۆ محمد بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری زانکۆ پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەیەکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕاپۆرتێکی تایبەتی دەربارەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و کۆلێج و بەشەکانی پێشکەش بە وەفدی میوان کرد . پاشان وتوو وێژو ڕاگۆڕینەوە لەسەر زانکۆو بەشە جیاوازەکانی کرا.
شایەنی باسە دوای کۆبونەوەکە وەفدی وەزارەت سەردانی کۆلێج و بەشەکانی زانکۆو کافتریاو کتێبخانەی زانکۆی کرد.
هەر لە هەمان ڕۆژ وەفدی وەزارەت بەشداری کردنەوەی پێشانگای توێژینەوەی مامۆستایانی کۆلێجی کارگێری و ئابوریان کردوو سەردانی پێشانگای کارە هونەرێکانی خوێندکارانیان کرد.