ئاگاداریەك بۆ خوێندكارانی دواقۆناغی زانكۆ
2021-03-28 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
سەرنجی خوێندكارانی خۆشەویستی دواقۆناغی كۆلێجەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە رادەكێشین:
١. ئاهەنگی وێنەگرتن لە هەمان بەروارەكان كە پێشتر راگەیەنرابوون بەڕێوە دەچێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
- كۆلێجی یاسا و رامیاری (یەكشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١)
- كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا (دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١)
- كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری (سێشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢١)
- كۆلێجی زمان (چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١)
٢. مەراسیمی وێنەگرتن لە پاركی (هەواری شار)
بەڕێوەدەچێت.
٣. پێویستە مامۆستایان و خوێندكارانی بەڕێز كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕ لە هەواری شار (نزیك شانۆی رۆمانی) ئامادەبن.
٤. كەسوكاری بەڕێزی خوێندكاران دەتوانن ئامادەبن.
٥. جەخت دەكەینەوە لەسەر پابەندبوونی هەموو لایەك بە رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەكان.
بەرێوبەرایەتی راگەیاندن
٢٨ی ئازاری ٢٠٢١