مه‌ترسی نه‌وه‌ی نوێی كرۆونا ڤایره‌س و رێگاكانی خۆپارێزی
2021-02-28 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان سیمینارێكی بۆ به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.صاڵح ئه‌حمه‌د حه‌مه سازكرد سه‌باره‌ت به مه‌ترسی نه‌وه‌ی نوێی كرۆونا ڤایره‌س و رێگاكانی خۆپاراستن له نه‌خوشییه‌كه.
له‌و سیمیناره‌دا د.صاڵح پاش ناساندنی كرۆونا ڤایره‌س و جۆره‌كانی به وردی تیشكی خسستهسهر مهترسسیهكانی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ.
هاوكات باسی له رێگاكانی خۆپارێزی كرد‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌ستنیشان كرد كه ئه‌گه‌ری تۆشبونیان به نه‌خوشییه‌كه زیاتره.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌توانن بینه‌ری ته‌واوی سیمیناره‌كه بن.