سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له باڵوێزی عێراق له قه‌ته‌ر ده‌كات
2021-02-18 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ١٨\٢\٢٠٢١ به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێشوازی كرد له به‌رێز شێخ عومه‌ر به‌رزنجی، باڵوێزی عێراق له قه‌ته‌ر و له میانه‌ی دیدارێكی دۆستانه‌دا باس له گرنگی هاوكاری نێوان دیبلۆماتكارانی عێراقی و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان كرا له پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان و دروستكردنی لینكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی باڵوێزی عێراقی له قه‌ته‌ر كرد‌و خه‌ڵاتی رێز لێنانی پێبه‌خشی وه‌ك ستایشێك بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوانه‌ی پێشكه‌شی كردووه.
دواتر به‌رێز شێخ عومه‌ر به‌رزنجی، له سیمینارێكدا بۆ خوێندكارانی به‌شی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆلێجی یاسا، باسی له پرسی دیبلۆماسییه‌ت و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كرد له هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی عێراق و چانسی خوێندكارانی ئه‌و به‌شه بۆ كاركردن له بواری دیبلۆماسی و نوێنه‌رایه‌تی كردنی وڵات له ناوه‌نده نێو دهوڵهتییهكاندا.
جه‌ختیشی له گرنگی هه‌ماهه‌نگی كه‌سانی پشپۆر و ناوه‌نده دیبلۆماسییه‌كان كرده‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و بواره‌و هاوكات به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكان به ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه.