به‌پێی پێوه‌ره‌كانی سایماگۆ، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كانی عێراقه
2021-02-15 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی زانكۆ جیهانییه‌كان كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی سایماگۆوه ئه‌نجامدراوه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تاكه زانكۆی تایبه‌ته له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا كه توانیویه‌تی بچێته ناو پێشبركێكهوهو پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كانی عێراق و سێهه‌می سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت له پاش زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه.
هاوكات له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی زانكۆكانی عێراقیش زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پله‌ی ١٣ ههمیندایهو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له پله‌ی ٨١٤دایه له كۆی3897 زانكۆ له زانكۆ پله به‌رزه‌كانی جیهان.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خاوه‌نی زانكۆ، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پله زانستییه گرنگه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها ٣ زانكۆ توانیویانه بچنه ناو ئه‌م ریزبه‌ندییه‌وه، كه ئه‌مه‌ش بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌مخۆری به‌رێزیانه بۆ پێشخستنی زانست له هه‌رێمی كوردستاندا.
هاوكات سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ كرد كه خه‌مخۆرانه له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته‌دا بوون كه زانكۆ لێیان چاورێ ده‌كات.
سایماگۆ یه‌كێكه له دامه‌زراوه باڵاكانی بواری رانكین و ساڵانه له چه‌ندین بواردا ریزبه‌ندییه‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و بۆ ئه‌مساڵیش ته‌نها ٣ زانكۆی هه‌رێمی كوردستان توانیویانه له‌و ریزبه‌ندییه‌دا كێبركێی زانكۆ عێراقییه‌كان بكه‌ن كه ئه‌وانیش زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سهڵاحهدیینن و جگه له‌و ٣ زانكۆیه هیچ زانكۆیه‌كی دیكه له هه‌رێمی كوردستاندا به حكومی و ئه‌هلیه‌وه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا بونیان نییه.
بۆ بینینی نوێترین ریزبه‌ندی جیهانی سایماگۆ بۆ زانكۆكان، كلیك لێره بكه.
پێوه‌ره‌كانی ئه‌م ریزبه‌ندییه به‌پێی سایتی سایماگۆ به‌مشێوه‌یه‌یه:
توێژینه‌وه‌ی زانستی ٥٠٪
داهێنان و نوێگه‌ری ٣٠٪
كارلێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ٢٠٪