رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە وێبسایتی فه‌رمی رێكخراوه‌كه بڵاو دەکاتەوە
2021-01-31 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رێکخراوی تەندروستی جیهانی توێژینەوه‌ی مامۆستایه‌كی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، م.سلام عبدالقادر عبدالرحمن، له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی رێكخراوه‌كه وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی بایه‌خدار بۆ ته‌ندروستی جیهانی بڵاو ده‌كاته‌وه كه له بنه‌ره‌تدا توێژینه‌وه‌كه له جۆرناڵێکی ئیندێکسی کلاریڤەیت بڵاوکراوەتەوە.
توێژینه‌وه‌كه‌ی مامۆستا سه‌لام باس له یه‌كێك له رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌كات له رێگه‌ی به‌كارهێنانی پلازمای خوێنی كه‌سانی توشبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌زمونی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه به‌ر له زۆرێك له وڵاتانی جیهان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان تاقی كردووه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامی باشی داوه به ده‌سته‌وه.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌ك زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌دات له بواره جۆر بهجۆرهكانداو هه‌ر به‌وپێیه‌ش له دوایین ریزبه‌ندی جیهانی زانكۆكان به پێی سایتی وێبۆمێتریكس، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆ تایبهتهكاندایه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش سێهه‌مین زانكۆیه له دوای زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دیین.
لینكی وێبسایتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی