ئاگاداری... پرۆگرامێکی 3 مانگەی بێ بەرامبەری ئۆنلاین، له‌ بواره‌كانی گرافیک دیزاین، کۆد، وەرگێڕان
Search

ئاگاداری... پرۆگرامێکی 3 مانگەی بێ بەرامبەری ئۆنلاین، له‌ بواره‌كانی گرافیک دیزاین، کۆد، وەرگێڕان


2020-12-14 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئەکادیمیای غەزە سکای گیک (GSG) پرۆگرامێکی 3 مانگەی بێ بەرامبەری ئۆنلاین راده‌گه‌یه‌نێت لە بوارەکانی گرافیک دیزاین، کۆد، هەروەها وەرگێڕان کە بەشداربوو تێیدا فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی توانا دیجیتاڵیەکان دەکرێت بۆ دۆزینەوەی هەلی کاری فریلانس لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی.
له‌ ئێستاوه‌ تاوه‌كو ٣\١\٢٠٢١ ده‌توانیت ناوی خۆت تۆمار بکەیت لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە: https://bit.ly/39KH1oz

غەزە سکای گیک کێیە؟ Gaza Sky Geeks
بەشێکە لە ڕێکخراوی مێرسی کۆر. مێرسی کۆر ڕێکخراوێکی گەشەپێدان و مۆرڤدۆستی نیودەوڵەتیە، کە بەسەرمایەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کاری مرۆیی لە زیاتر لە 40 ووڵاتی جیهان دەکات.
غەزە سکای گیک کە بنکەی سەرەکی لە ووڵاتی فەلەستینە وەک هاوبەشی کار، لە دەستپێکردنی کار، و بنکەی فێرکاری تەکنۆلۆجیا، لە ساڵی 2011 دامەزراوە بە پاڵپشتی دارای لە لایەن کۆمپانیای گوگڵەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی