خوێندكارانی كوردی رۆژئاوا خه‌ڵاتی وەفاو پێ‌زانین پێشكه‌ش به زانكۆ ده‌كه‌ن
2020-11-16 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
پاش دەرچوونیان لە زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێندكارانی كوردی رۆژئاوا وەک وەفاو پێ‌زانین بۆ دڵسۆزی و به دهنگهوهبونیان له كاتی ته‌نگانه‌و له خۆگرتنیان وه‌ك خوێندكاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، خه‌ڵاتی وەفاو پێزانینیان پێشكه‌ش كرد به به‌رێز پ.د.عەلی قەرەداغی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی و به‌رێز پ.د. مەریوان ئەحمەد رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ.
خوێندكارانی رۆژئاوا له رێگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆوه رێز‌و پێزانینی خۆیان گه‌یانده به‌رێز پ.د.عەلی قەرەداغی، بۆ خه‌مخۆری و هه‌وڵه‌كانی به‌رێزیان كه ساڵانه رێژه‌یه‌كی باش كورسی خوێندنی بێبه‌رامبه‌ر بۆ خوێندكارانی خۆرئاوای كوردستان دابین ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه ئامانجی زانكۆ خزمه‌تكردنه به سه‌رجه‌م خوێندكارانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به بێ جیاوازی و دهوپاتیشی كرده‌وه كه ساڵانه چه‌ندین كورسی خوێندنی به خۆراییان له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی سكۆڵه‌رشیپی خوێندكارانی رۆژئاوا دابین كردووه‌و پشت بەخوا بۆ ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژه‌یه له كاتێكدا خوێندكارانی ئاواره‌ی كوردی رۆژئاوا كه له هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رنه‌ده‌گیران و خه‌ریكبوو بێهیوا ده‌بوون له خوێندن، به‌ڵام زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كه‌مین زانكۆ بوو كه هات به ده‌نگیانه‌وه‌و خوێندكاره‌كانی قبوڵكردن و كورسی خۆرایی بۆ دابین كردن.