ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان شیاوترین پیرۆزبایی ئاراستەی 10خوێندکاری یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دەکات..
2020-09-02 (چوارشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی زانکۆی یەکەم لە کوردستان و عێراق له نێو زانكۆ تایبه‌ته‌كاندا، هەمیشە هاندەری قوتابیان و خوێندکارانی بووە و له هه‌وڵی فه‌راهه‌مهێنانی ژینگه‌یه‌كی زانستی و پەروەردەیی و ڕه‌خساندنی هه‌لی کێبڕکێی زانستی و ئەکادیمی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانست دۆست و هه‌ڵگری به‌های باڵا هه‌میشه پێشەنگ بووه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پاڵپشتی خوێندارانی ده‌بێت و هاوكاریانه بۆ خۆ پێگه‌یاندن و به‌ره‌وپێشچوون تا نه‌وه‌یه‌كی زانا و خزمه‌تگوزار ئاماده بكات بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردوستان.
وەک نەریتێکی ساڵانە كۆلێجه‌كه‌مان سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی خوێندکارانی سەرکەوتووی به‌شی زانستی تاقیگه‌ی پزیشكی Medical laboratory Science دەکات، له هەردوو سمستەری -٣- ی پایزه (Fall 2019) و سمسته‌ری -٤- به‌هاره (Spring 2020) بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2019. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕیزبەندی ده (١٠) خوێندکاری یه‌كه‌می ئه‌م به‌شه بڵاو دەکاتەوە و هه‌وڵ و ماندوبوونی خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كان به‌رز دهنرخێیێت و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئه‌م پۆله خوێندكاره و خانەوادە بەڕێزەکانیان دەكات.
ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان