زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بەجێبەجێکردنی رێنماییه تهندروستییهكانەوە دوا هەنگاوەکانی ساڵی خوێندن تەواودەکات
2020-06-29 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
پاش نزیكه‌ی ٤ مانگ له وەستانی دەوامی ئاسایی زانكۆ‌و دامه‌زراوه حكومییه‌كان و راگرتنی ته‌واوی مامه‌ڵه كارگێری و داراییه‌كان، له پێناو خێراتركردنی كاره‌كان و نه‌فه‌وتانی ساڵێكی خوێندنی خوێندكاران، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له چوارچێوه‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كاندا ده‌ستی كرده‌وه به تەواو کردنی دوا هەنگاوەکانی ساڵی خوێندن و وەرگرتنی راپۆرتی زانستی خوێندکاران و راییكردنی مامەڵە داراییه‌كانی خوێندكاران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له رێنمایی كردنی خوێندكاران و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌كانی پاكژكردنهوهو دیاری كردنی دوری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ماوه‌ی پێویست له نێوان خوێندكاران‌دا، هاوكات ماسك و ده‌ستكێش و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران دابین كراوە.
لە بارەی ئەم پرۆسەیەوە بەرێز (دانا فائق حمە ئەمین) بەرێوەبەری کارگێڕی زانکۆ، زانیاری زیاتری پێداین، بەرێزیان وتیان: بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەریەککەوتن و ئاسانکردنی مامەڵەی خوێندکاران زانکۆمان ئەم هەنگاوانەی پێکەوە کۆکردووەتەوە:
١. جێبەجێکردنی داشکاندنی کرێی خوێندنی ئەمساڵ بەرێژەی (٤٠٪).
٢. رێکخستنەوەی دەوامی یەکە کارگێڕی و زانستیەکانی زانکۆ بەپێی رێنماییە تەندروستیەکان.
٣. جێبەجێکردنی رێنمایی وەزارەت سەبارەت بە پاراستنی وێنەیەک لە راپۆرتە زانستیەکان لە زانکۆ.
٤. دیاریکردنی کاتی سەردانکردنی خوێندکارانی کۆلیجەکان بۆ کامپەسی زانکۆ بەپێی خشتیەک بۆ ئەوەی هەموویان پێکەوە سەردانی زانکۆ نەکەن.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وێرای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن به پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، هاوكات داوا له خوێندكارانی ده‌كات خۆ به‌دوور بگرن له قه‌ره‌باڵخی و ره‌چاوی پاراستنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن له كاتی سه‌ردانكردنی زانكۆدا بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ کۆلیج و بەشەکان دانراوە.