ڕاگری كۆلێج له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و زانسته ته‌ندروستییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
2020-06-04 (پێنجشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
ئه‌مڕۆ ٥شه‌ممه به‌رواری (٤-٦-٢٠٢٠) كاتژمێر (١١) ی سه‌رله‌به‌یانی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.صالح احمد حمه ڕاگری كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان و ڕاگری كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا به وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی كرد به‌شێوه‌ی ئۆنلاین سه‌باره‌ت به دوا ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی (Final Assessment) ی خوێندكاران له هه‌ردوو كۆلێج دا....
سه‌ره‌تا به‌رێز ڕاگر به ووردی تیشكی خسته سه‌ر ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وی زانستی كه ئاراسته‌ی زانكۆكان كراوه تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی (Final Assessment) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆ و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
به‌ڕێزان له ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو كۆلێج به تێر و ته‌سه‌لی له‌وه باره‌یه‌وه گفتوگۆیان كرد و دراسه‌ی كۆمه‌لێك میكانیزمیان كرد له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و له‌كۆتایدا كۆمه‌لێك بڕیار و ڕاسپارده گه‌ڵاڵه كران و بڕیاردرا كه له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك به‌شه‌كان بگه‌یه‌نرێت به مامۆستا به‌ڕێزه‌كان له هه‌ردوو كۆلێج، ئه‌مه و هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا میكانیزم و كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كانی ده‌رچوونی دوا قۆناغ (سمسته‌ری ٨) بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه درا. ئه‌مه و پاش دوو كاژێر له گفتوگۆ و به‌شداری چالاكی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو كۆلێجه‌كه كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.