ڕاگری كۆلێج له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سمسته‌ری (٤) كۆده‌بێته‌وه
2020-06-04 (پێنجشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.صالح احمد حمه ڕاگری كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان چوار شه‌ممه به‌رواری ٤'٦'٢٠٢٠ كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سمسته‌ری (٤) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین، سه‌باره‌ت به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێنندنی باڵا و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی (Final Assessment) ی خوێندكاران له كۆلێجه‌كه‌دا...
سه‌ره‌تا به‌رێز ڕاگری كۆلێج به ووردی تیشكی خسته سه‌ر ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و سه‌رجه‌م ئه‌و میكانیزمانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه پێویسته خرانه به‌رباس و به به‌شداری مامۆستایان گفتوگۆی تێر و تهسهلییان له‌باره‌وه كرا‌و و پاش نزیكه‌ى كاتژمێرێك له گفتوگۆ، كۆمه‌لێك بڕیار و ڕاسپارده گه‌لاڵه كران و میكانیزمی پێویست دیاری كرا. شایانی باسه سه‌رجه‌م مامۆستایان زۆر چالاكانه به‌شداری گفتوگۆكانیان كرد و ڕا و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه خسته ڕوو.