ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
2020-05-03 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
له‌ژێر ڕۆشنایی ڕاسپارده و بڕیاره‌كانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بە شێوازی ئۆنڵاین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢-٥-٢٠٢٠ بە چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێج و سەرپەرشتی بەڕێز ئومێد حسن احمد سەرۆکی بەش و ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایان و موعیدە بەڕێزەکان، ئەنجومەنی بەش کۆبوونەوە و گفتوگۆ کرا لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ و پەیوەندیدار بە خویندکاران و مامۆستایانی به‌ش بە مەبەستی پێدانی به‌رچاوڕوونی سه‌باره‌ت به دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و ئامادەکاری بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەشێوازی پاڵپشتکار.
پاش گفت‌و گۆی تێر و ته‌سه‌ل و به‌شداری چالاكانه‌ی ئاماده‌بووان و له ڕوانگه‌ی ڕاسپارده‌كانی ڕاگرایه‌تی كۆلێج، ئه‌نجومه‌نی به‌ش كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕێنمایی گرنگی گه‌لاڵه كرد له‌پێناو خزمه‌ت به خوێندكارانی خۆشه‌ویست و به‌ره‌وامی خوێندنی ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠)، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یەکەم: سەرجەم مامۆستایانی بەش دەست بکەن بە تۆمارکردنی وانەی تێۆرری و ئەپلۆد کردنی وانەکانیان بە هەردوو شیوازی ڕیكۆرد كرا‌و و دۆکیومێنت بۆ ناو سیستەمی ئەلکترۆنی زانکۆ بەلایەنی کەمەوە ٢٤ کاتژمێر پێش دەست پێکردنی وانەکە به پێی خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كان.
دووەم: مامۆستایان به شێوازی ڕاسته‌وخۆ (لایڤ) وانه‌كان ڕاڤه بكه‌ن بۆ خوێندكارانی خۆشه‌ویست له‌و كاته‌ی له خشته‌ی وانه‌كانی هه‌فته‌دا دیاری كراوه و ده‌رگای پرسیار و وه‌ڵام بكرێته‌وه بۆ خوێندكارانی به‌شداربوو.
سێ یەم: سه‌رۆكایه‌تی به‌ش به زووترین كات خشته‌ی وانه‌كان ڕێكبخات و بدرێته مامۆستایان و خوێندكاران تا پێوه‌ی پابه‌ند بن.
چوارەم: پڕۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی فەڕمی لە بەرواری ٣-٥-٢٠٢٠ وە دەست پێدەکات و هه‌رجۆره چالاكیه‌ك و وانه‌یه‌كی ئه‌زموونی پێش ئه‌و به‌رواره ئه‌ژمار ناكرێت و پێویسته دوباره بكرێتەوه بۆ خوێندكاران.
پێنجەم: ئاگادار کردنی سه‌رجه‌م خوێندکاران بە مەبەستی سەردانی کردنی سیستەمی ئەلکترۆنی زانکۆ بۆ وەرگرتنی وانه‌كان به دۆكیومێنت و ڕیكۆردكراوی به پێی خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كان.
شەشەم: تەنها خوێندکارانی سمستەری دووەم بۆ وانەی ئینگلیزی (پراکتیکی) دەبێت ئامادەبونیان هەبێت لە وانه ڕاستەوخۆكاندا ( لایڤ) كه له‌لایه‌ن مامۆستایان پێشكه‌ش ده‌كرێت، واتە وانەکە بە شێوەی ڵایڤ دەوترێتەوە و تۆمار ناکرێت تا دوای وتنه‌وه‌ی.
حەوتەم: دابەش کردنی سەرجەم وانەکانی پراکتیکی بەسەر موعیدە بەڕیزەکان و به‌سه‌رپه‌شتی مامۆستای وانه‌كان دەست بکەن بە تۆمارکردنی وانەی پراکتیکی و پاشان ئەپلۆد کردنیان بۆ ناو سیستەمی ئەلکترۆنی زانکۆ. له‌م سۆنگه‌یه‌وه هەر موعیدێکی بەڕێز دەتوانێت تەنها یەک وانەی پراکتیکی وەربگرێت بە سەرپەرشتی مامۆستای وانەکە به هه‌ماهه‌نگی وانه‌كه ئامادەدهكهن