ئەنجومەنی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا بەشێوازی ئۆنڵاین
2020-04-27 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
رۆژی شەممە بەرواری ٢٥-٤-٢٠٢٠ ئەنجومەنی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کۆبوونەوەیه‌كی ئەنجام دا بە شێوازی ئۆنلاین. ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا:
1- دڵنیا بوون له به‌كارهێنانی سستمی تایبه‌ت به زانكۆ و دووپات کردنەوە و دڵنیا بوون له‌وه‌ی مامۆستایان ئاپلۆدی وانه‌كان بكه‌ن له سستمهكهدا به شێوازێكی ڕێك وپێك و به پێی پلانی زانكۆ.
2- جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ڕیکۆردکردنی وانەکان له‌لایه‌ن مامۆستایان و پاشان ئاپلۆدکردنی بۆ سستمی زانكۆ له ژێر ڕۆشنایی پلانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی تایبه‌ت به خوێندنی ئه‌لكترۆنی پاڵپشتیكار به‌شێوازی ئه‌زموونی كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی پێداوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
3- گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی وتنەوەی وانە پراکتێکیهكان و ئه‌ركی معیدە بەڕیزەکان له وتنەوەی وانە پراکتیکییهكان.
4- خۆشبه‌ختانه هەموو مامۆستایان بەشی زانستی کۆمپیوتەر وانەکانیان رێکۆرد کردووە و لە ئێستادا ئەپلۆد کراوە.