زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێندنی ئه‌لكترۆنی ئه‌زموونی پاڵپشتیكار ده‌ستپێده‌كات
2020-04-20 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له ژێر رۆشنایی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى ژماره (3) و(4)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی زانكۆكان بۆ خوێندنی ئەلکترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیکار)، هه‌روه‌ها پشتبه‌ست به رێگه‌پێدانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لكترۆنی پاڵپشتیكار به‌شێوازی ئه‌زموونی له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى ژماره (5)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له ڕێکەوتی (١٨\٤\٢٠٢٠) به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پرۆسەی خوێندنی (٢٠١٩\٢٠٢٠)، كه تێیدا هاتووه: (بۆ دڵنیایی زیاتر لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە و هەڵسەنگاندنی میکانیزم و ئامادەکارییەکان زانکۆکان سەربەستن کە لە ئێستادا بە شێوازی ئەزموونی ئەم خوێندنە دەست پێبکەن).
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له كۆبوونه‌وه‌ى ئۆنلاینی رۆژى یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٤/١٩ بڕیاریدا پاش ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان به شێوازی ئه‌زموونی له روژى سى شه ممه ده‌ستبكات به جێبه‌جێكردنی خوێندنی ئه‌لكترۆنی پاڵپشتیكار له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی وانه پراكتیكیه‌كان.