ده‌رچویه‌كی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هاوكاری چه‌ند هاورێیه‌كی پرۆژه‌یه‌ك بۆ رێگری كردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نن
2020-03-16 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو تێستی ئۆنلاین به بێ به‌رامبه‌ر به پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بخرێته خزمه‌ت هاوڵاتیان.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد حسه‌ین سابير، ده‌رچوی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنیكی پرۆژه‌كه وتی: "ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه بۆ پێدانی زانیاری و راوێژكاری ته‌ندروستی پێویسته بۆ هاوڵاتیان له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دوركهوتنهوهیان له قه‌ره‌باڵخی نه‌خوشخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا".
ئه‌و ده‌رچووه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش و به هاوكاری هاورێكانی له كۆمپانیای پاتریس، توانیویانه په‌ره به بیرۆكه‌كه بده‌ن و له ئێستادا ئاماده‌یه بۆ خزمه‌تكردن، ئه‌ویش پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته سه‌خته‌دا كه هه‌مووان له سه‌نگه‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناداین. ئومێد هه‌روه‌ها سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ئینته‌رنێتی IQ و ئاسیاسێڵی كرد بو پاڵپشتی كردنی پرۆژه‌كه‌یان.
كاركردنی پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو تێستی ئۆنلاین به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی سیستمه‌كه هاوڵاتی ده‌توانێت په‌یوه‌ند بكات به هێڵی گه‌رمی ١٢٢ پاشان دوو هه‌ڵبژارده‌ی ده‌درێتێ.
١- داواكردنی ئۆتۆمۆبێلی فریاكه‌وتن
٢- په‌یوه‌ندی كردن به سه‌نته‌ره‌كانی روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا
پاش دیاریكردنی یه‌كێك له‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه نزیكه‌ی ٣٠٠ خوێندكاری كۆلێجه پزیشكییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێل ده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی هاوڵاتییان.
له كاتی وه‌رگرتنی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك راسته‌وخۆ چه‌ند پرسیارێك له نه‌خۆش ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراون.
له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامه‌كان و بۆ هه‌ر وه‌ڵامێك سیستمه‌كه چه‌ند نمره‌یه‌ك دیاریده‌كات و له كۆتاییشداو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سیستمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی ئه‌نجامه‌كان له چوارچێوه‌ی ٣ گروپدا ده‌خاته‌روو.
گروپی زه‌رد: ئه‌وانه‌ن كه توشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بون به‌ڵام نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نزیكه له نه‌خۆشی كۆرۆنا.
له‌م حاڵهتهداو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی سیستمه‌كه راوێژی ته‌ندروستی پێویست پێشكه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر ٢٤ كاتژمێر جارێكیش سیستمه‌كه ئاگاداری ده‌نیرێت كه په‌یوه‌ندی به هاوڵاتییه‌كه‌وه بكرێته‌وه بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی و دڵنیابوون له‌وه‌ی نیشانه‌كان زیادی كردووه یاخو نا.
گروپی پرته‌قاڵی: ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌م كه‌سانه ئامۆژكاری ده‌كرێن كه به زوترین كات پشكنینی ڤایرۆسه‌كه ئه‌نجام بده‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌شدا سیستمه‌كه كاتێكی گونجاو ده‌ستنیشان ده‌كات بو سه‌ردانكردنی سه‌نته‌ری بهرهنگاربونهوهب ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵخی له نه‌خۆشخانه‌كاندا.
گروپی سور: ئه‌و كه‌سانه‌ن كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون. ئه‌مانیش رێنمایی پێویستیان پێده‌درێت تاوه‌كو به زوترین كات تیمی ته‌ندروستی ده‌گه‌نه لای بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه.
له كوتاییشدا سیستمه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو زانیارییه‌كان كۆ بكاته‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكات بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌وه‌ی چ ناوچه‌یه‌ك له مه‌ترسیدایه‌و چ ناوچه‌یه‌ك پارێزراوه له رێگه‌ی سیستمی GIS ه‌وه. ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌كدا ژماره‌ی ئه‌نجامه سور و پرته‌قاڵییه‌كان روو له زیادبوون بێت، تیمه‌كانی خۆپارێزی ده‌گه‌نه ناوچه‌كه بۆ جیاكردنه‌وه‌و كه‌ره‌نتین كردنیان.