سەردانی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێری کار بۆ کۆمپانیای لۆکس
2020-02-26 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
لە چوارچێوەی گەشتە بەردەوامەکانی کۆلێجی کارگێری و ئابوری، ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی ٢٥/٢/٢٠٢٠ خوێندکارانی قوناغی سێهەم (سێمستەری شەشەم) بەسەرپەرشتی هەریەکە لە بەرێزان (د.امجد محمد عبداللە) و (م.ی.نشتیمان عثمان محی الدین) سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای (LOX) ئەنجامدا. ئەم سەردانە بەشێک بوو لەو زنجیرە سەردانانەی کە خوێندکارانی بەشی کارگێری کار بەمەبەستی هاوکاری و کاری هاوبەش لەنێوان زانکۆ و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئەنجامی دەدەن. ئامانجێکی تری ئەم سەردانە بەمەبەستی بەپراکتیکی کردنی هەریەکە لە وانەکانی (ادارە الجودە الشاملە) و (ادارە المعرفە) بوو.
لەسەرەتادا، پێشوازیەکی گەرم لە مامۆستایان و خوێندکاران کرا و کورتەیەک دەربارەی کۆمپانیای (LOX) پێشکەشکرا. دوواتر لەسێ تەوەری جیاوازدا چەند بابەتێکی گرنگ خرانەروو و تاوەکو خوێندکاران بەرچاو روونیەکیان هەبێت لەسەر بابەتەکان.
لە تەوەری یەکەمدا باسی ستانداری ISO کرا لەگەڵ چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە بواری کارگێریدا. لە تەوەرەکانی تر سیمینارێک پێشکەشکرا دەربارەی ادارەی مەعرفە و تەکنەلۆژیای زانیاری کە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت لە بازاری کار بەگشتی و کۆمپانیاکە بەتایبەتی.
شایانی باسە، سیمینارەکان لەلایەن دوو پسپۆر و راهێنەری نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکرا. لە کۆتایی هەر تەوەرێکیشدا کۆمەلێک پرسیار و گفتوگۆ خرانەروو بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی بابەتەکان.