لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی Google Hash Code دا خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاستێكی به‌رز تۆمار ده‌كه‌ن
Search

لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی Google Hash Code دا خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاستێكی به‌رز تۆمار ده‌كه‌ن


2020-02-23 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

رۆژی ٢٠\٢\٢٠٢٠ خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەشداریان لە پێش بڕکێی نێودەوڵەتی Google Hash Code دا کردو توانییان ئاستێکی بەرزی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.

 لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان پێشبڕکێکە دەستی پێکرد کە ماوەکەی ٤ کاتژمێری خایاند، خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کە ژمارەیان ٢٠ خوێندکار بوو بە ٧ کروپی جیا لە هەردوو بەشی تەکنەلۆجیا زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر بەشداری پێشبڕکێكەيان کرد.

لە پێشبڕکێکەدا خوێندکاران وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی کۆمپانیای Google یان دایەوە بە هەردوو زمانی کۆمپیوتەر (Java ،Paython) کە خۆی لە چەندین پرسیاری زانستی و فکریدا دەبینیەوە و بۆ هەر واڵامێکی ڕاست ڕاستەوخۆ گروپەکان دەبوونە خاوەنی چەندین خاڵ و کێبڕکێیەکی به‌هێز لە نێوان گروپەکانی وڵاتاندا بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی پێشپڕکێکەدا خوێنکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانیان خاڵێکی زۆر کۆبکەنەوە و ئاستێکی بەرز نيشان بدەن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی