مه‌ترسیه‌كانى مادده بایۆلۆجى و كیمیاییه‌كان له تاقیگه پزیشكییه‌كاندا
2020-02-17 (دووشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌روارى 17/2/2020 به‌ئاماده‌بوونى مامۆستایان و خوێندكارانى زانكۆ سیمینارێكى زانستى به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌كانى مادده بایۆلۆجى و كیمیایهكان له تاقیگه پزیشكیه‌كان و شێوازى خۆپاراستن و رێگرتن له و زیانانه‌ى به‌هۆى ئه‌و مه‌ترسیانه‌وه دروست ده‌بن و له‌و باره‌یه‌وه به‌رچاوڕوونى ته‌واو درا له لایه‌ن پێشكهشكارانهوه، سه‌ره‌تاى سیمیناره‌كه به‌ڕێز ئیڤان عبدالكرم محمود به‌رپرسى یه‌كه‌ى دڵنیایى جۆرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان به‌خێرهاتنى ئاماده‌بوانى كرد و پێشكهشكارانى سیمنارى ناساند كه پێكهاتبوون له به‌ڕێز د.سۆما محمد مسعود ماجدى كه تیشكى خسته سه‌ر چۆنیه‌تى خۆپارێزى و كاركردنى رۆژانه‌ى نێو تاقیگه كیمیایی یه‌كان و هه‌ر له داغڵ بوون بۆ ناوتاقیگه و پێداویستییه‌كان تا چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى مادده كیمیایى یه‌كان و نا ساندنى سه‌رجه‌م ئه‌و هێمایانه‌ى كه له‌نێو تاقیگه‌كاندا هه‌یه و خستنه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كانى پاشه‌ڕۆى پزیشكى و كیمیایى و تێكه‌ڵ بوونى له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڕۆكان و پاشه‌ڕۆى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى تاقیگه‌كان.
له به‌شى دووه‌مى سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز د.عبدالجلیل حسن محمد به‌هه‌مان شێوه باسى له خۆپارێزى نێو تاقیگه‌ى بایۆلۆجى و روونكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێما و ئامرازه‌كانى خۆپارێزى و به‌تایبه‌ت ئه‌و ئامێر و جیهازانهى به‌رده‌ستن و به‌كار دههێنێرن..