سیمینارێكى زانستى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
2020-02-04 (سێشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
له رۆژى جیهانى نه‌خۆشى (شێرپه‌نجه)دا
كۆلێجى زانستهتهندروستییهكان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى كاروبارى خوێندكاران هه‌ستان به سازدانى سیمنارێكى زانستى بۆ به‌ڕێز د.فریاد مجید ره‌حمان مامۆستا له زانكۆى سلێمانى به ناونیشانى (ناساندن و هۆكارو ڕێگاكانى ڕووبونهوهى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه).
ئه‌مرۆ ٤\٢\٢٠٢٠ له هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و له روژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا سیمینارێك به‌رێوه‌چوو.
له‌و سیمیناره‌دا كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و خۆپاراستنی خوێندكاران بوو له ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به‌و نه‌خۆشییه، به‌رێز د.فریاد مجید ره‌حمان، مامۆستا له زانكۆى سلێمانى تیشكی خسته‌سه‌ر جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی و چۆنیه‌تى و ڕێگاكانى خۆپاراستن لێى.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له ئامارى توشبوان به‌و نهخۆشیهكرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ى دوچارى ئه‌م نه‌خۆشی یه ده‌بن ئه‌وانه‌ن كه وابه‌سته‌ن به جگه‌ره كێشان و ماده كهولى یه‌كان.
جێگای ئاماژه‌یه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه كوشنده‌كان له زۆرێك له وڵاتانی جیهان سه‌ره‌راى ته‌كنه‌لۆجیای نوێش له ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى گرفته ته‌ندروستییه‌كانه.