له سیمینارێكدا هۆشیاری ده‌درێته خوێندكاران بۆ خۆپاراستن له روداوی هاتوچۆ
2020-01-22 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژى چوار شه‌ممه ٢٢\١\٢٠٢٠ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى هه‌ستان به رێكخستنى سیمینارێك سه‌باره‌ت به رێنماییه‌كانى هاتوچۆو هۆكارى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ.
له سیمیناره‌كه‌دا رێنماییه‌كانى هاتوچۆ و ئامارى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ له ساڵى 2019دا به ووردى خرانه‌ڕوو هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه درا كه به‌پێی داتاكان زۆرێك له شۆفێران به‌ته‌واوى پابه‌ند نابن به رێنماییه‌كانه‌وه و سه‌رپێچى رێنماییه‌كانى هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر زیادبوونی روداوه‌كانی هاتوچۆ.
ئامانج له‌م سیمیناره هۆشیاركردنه‌وه‌ى خوێندكاران بوو تا زیاتر پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانى هاتوچۆوه‌و هه‌روه‌ها كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان هان بده‌ن كه سه‌رپێچى ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆ نه‌كه‌ن و هۆكارێكبن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچوو.
شایانى باسه سیمیناره‌كه له لایه‌ن به‌رێز ڕائید كاروان محمد صدیق، وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى پێشكه‌ش كرا‌و دواتریش به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. هیوا ئه‌بوبه‌كر على، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایى سوپاسى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ده‌كه‌ن.